راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بۆ پشتیوانی له مانگرتنی زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد خه‌ڵكی به‌شه‌ڕه‌فی كوردستان! کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كانی لایه‌نگری مافی مروڤ! له درێژه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی چه‌وت و نائینسانیی كوماری ئیسلامیی ئێران ده‌رهه‌ق به چالاكوانانی بواری سیاسی و مه‌ده‌نی‌و مافی مروڤ هه‌ردێت و چڕتر ده‌بێته‌وه‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌موو چه‌شنه فشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك كه‌لك وه‌رده‌گرێ به‌مه‌به‌ستی به‌چوَك داهێنان‌و رووخاندنی بیر‌و جسمی به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نی و سینفییه‌كان، به‌لام پێشیلكه‌رانی مافی مروڤ و ئازادی خافڵن له‌وه‌ی كه بیر‌و باوه‌ڕ و ئامانجی ئه‌م چالاكوانانه به‌م كردار‌و ره‌فتاره توند و تیژ‌و نامروڤانه‌و ناسه‌رده‌میانه نه‌ك ناتوانن كز بكه‌ن‌و ئه‌وان له پێناوی وه‌دیهێنانی داخوازه پیروزه‌كانیان دا پاشگه‌ز بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌م شێوه پلان و به‌رنامانه ئه‌وان شێلگیرتر و قورس و قایمتر ده‌كا، هه‌روه‌ك مێژووی گه‌لانی ئازادیخوازی دیكه ئه‌م راستی‌یه‌یان سه‌لماندووه.
هه‌روه‌ك هه‌موومان ئاگاددارین له ئاكامی گوشار‌و زه‌بروزه‌نگێك كه رێژیم روبه‌روی به‌ندییه سیاسی ومه‌ده‌نییه‌كانی كوردی كردۆته‌وه، به‌ندكراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد بریاری هه‌لوێسته‌كردنێكی ئینسانی و هێمنانه‌و شارستانیانه له ژێر ناوی ئیقدامی مانگرتنی خۆراك له راستای ئاوڕدانه‌وه به بارودوَخی دژواری به‌ندكراوه كورده‌كان له رۆژی دووشه‌ممه چواری خه‌رمانانی 1387 ئه‌م دژكرده‌وه‌یه هاته رێكخستن به‌كوَمه‌لێك مه‌به‌ست و ئامانجی ئینسانی وحوقووقی. ئێمه له‌رێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌مان ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له‌زیندانییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوا له كوَر‌وكۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌كان وكه‌سایه‌تییه‌كان و بیروڕای گشتیی ئێران و جیهان وكوردستان ده‌كه‌ین كه پشتیوانی و داكوَكی له‌م هه‌ڵوێسته بكه‌ن، و پێش به هه‌موو ئه‌و جینایه‌ت‌و تاوانانه‌ی رێژیم كه ده‌رهه‌ق به چالاكوانانی بواری ئازادی و دێموكراسی و مافی مروڤ و ر‌وژنامه‌وانان و رووناكبیران ده‌یكا، بگرنز چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی جیددی و به‌كرده‌وه‌ی ئێوه پشتیوانانی مافی مرۆڤین.
ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له زیندانییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
5ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی
pcppek@gmail.com